كه‌يهان داواى داخستنى هورمز ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى كه‌يهانى سه‌ر به به‌ره‌ى پارێزگارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران داوايكرد، به‌رپرسانى وڵاته‌كه‌ى گه‌رووى هورمزى بازرگانى به رووى كه‌شتيه‌كانى ئه‌مريكا و وڵاتانى نه‌يارى دابخات.
جه‌نه‌راڵ حوسێن سه‌لامى، جێگرى فه‌رمانده‌ى پاسدارانى ئێران، هه‌فته‌ى رابردوو، هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى گه‌رووى هورمزى به رووى كه‌شتييه‌كانى ئه‌مريكا و وڵاتانى نه‌يارانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا كرد.
سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى كه‌يهان، حوسێن شه‌ريعه‌تمه‌دارى نووسيويه‌تى: دادگاى ئه‌مريكا بڕيارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى دوو مليار دۆلارى ئێرانى داوه و كاريش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن 50 مليار دۆلارى ديكه‌ى ئێران بلۆك بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به خواستيى ئێران بۆ په‌نابردنه به‌ر دادگاى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌و سه‌رنووسه‌ره گوتى: ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئێران هيچ ئه‌نجامێكى لێناكه‌وێته‌وه.
ناوبراو روويكردووه‌ته به‌رپرسانى ئێران و ده‌ڵێت: ئايا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه ده‌كه‌ن هێشتا پاره و سامانى ئێرانى له ده‌ره‌وه بلۆك بكرێت، يان ئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانتان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، داخستنى گه‌رووى هورمز ته‌نيا رێگه‌يه ئێران به هۆيه‌وه بتوانێت پارێزگارى له سامانى خۆى له ده‌ره‌وه بكات.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، داخستنى گه‌رووى هورمز به رووى ئه‌مريكا و وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وروپاييدا مافى ره‌واى ئێرانه. بۆيه پێويسته بێ سڵكردنه‌وه له‌و پرسه گه‌رووى هورمز دابخرێت و به دڵنيياييه‌وه ئه‌مريكاش ناتوانێت هيچ گه‌مژه‌ييه‌ك ئه‌نجامبدات.