پەرلەمانتارێك: با لە ئێستاوە زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بكەین

"ئەو مەسەلەیەمان خستووەتە بەردەستی سەركردایەتی سیاسی كورد"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/caa4d6b8-6aad-4f55-9917-487265cd0dda/kurd%20u%20perlemani%20iraq.ism/manifest

K24 – سلێمانی

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەك كورد دەبێ لە ئێستاوە زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بكەین و چیدیكە ئاو نەكەینە ئاشی خەڵك.

لە لێدوانێكدا بۆ (كوردستان24) عادل نوری، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "ئێمە دەبێ لە ئێستاوە تا مانگی 12ی داھاتووھەموو زەمینەسازیەك بكەین بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان، بەرەو دەوڵەتی كوردی بوون، دەبێ ئاو بكەینە ئاشی خۆمان نەك ئاشی خەڵك، داوا لە پەرلەمانتارەكانی دیكە ی كورد لە بەغدا دەكەم ھەمان ھەڵوێستیان ھەبێت، چی دیكە كوڕی خۆمان نەكەین بە قوربانی كچی سوننە و شیعەی عەرەب".

ھەر لە بارەی كێشەكانی بەغدا و ھەرێمی و بڕیاری سیاسی كورد بۆ ئایندەی عێراق بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گوتی: "ئەو مەسەلەیەمان خستووەتە بەردەستی سەركردایەتی سیاسی كورد، داوامان كردووە كۆبوونەوەیەك لەسەر ئاستی باڵای پێنج ھێزی سیاسی بكرێت كە نوێنەریان لە پەرلەمانی عێراق ھەیە، بۆ ئەوەی ھەڵوێستێكی گرنگ و چارەنووساز سەبارەت بە ئایندەی عێراق وەربگیرێت".

یە پێشتر مەسعوود بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، دەبێ ریفراندۆم لە ھەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی گەلی كورد بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.

لە 30 نیسانی ئەمساڵ بەھۆی ئاڵۆزیی سیاسی و ھەڵكوتانە سەر پەرلەمانی عێراق لە لایەن خۆپێشاندەران، پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا گەڕاونەتەوە ھەرێمی كوردستان و چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی كوردن بۆ مامەڵەكردنی كورد لەگەڵ بەغدا لە داھاتوودا.