بایرن میونشن یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی واژۆ كرد
یانه‌ی بایرن میونشی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی یانه‌ی بێنفیكای راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10 مایۆی 2016، كارل هاینز ڕۆمێنگیه، جێبه‌جێكار له یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی له كڕینی (ڕیناتۆ سانچێز)، ئه‌ستێره‌ی لاوی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی راگه‌یاند.
ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره به ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌رازیلییه، به‌ڵام له هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال یاریی ده‌كات و دوای یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كات، ئه‌مڕۆیش به سه‌ركه‌وتوویی پشكنینه پزیشكییه‌كانی تێپه‌ڕ كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی له نێوان 35 تا 38 ملیۆن یۆرۆیه.
كارل هاینز ڕۆمێنگیه، له نوێترین لێدوانی‌دا له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه چاودێری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ین و ئێستا به‌ختێكی باشمان هه‌یه كه ئه‌و یاریزانه‌مان ده‌ستكه‌وت.
ڕیناتۆ جۆنیۆر لویز سانچێز، له 18 ئۆگه‌ستی 1997 له شاری لشبۆنه‌ی وڵاتی پورتوگال له دایك بووه، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له تیپی دووه‌می بێنفیكا بوو، پاشان بۆ تیپی یه‌كه‌می هه‌مان یانه سه‌رخرا، ئه‌م وه‌رزه‌یش ئه‌م یاریزانه ناوه‌ڕاستكاره ئاستێكی به‌رزی بۆ بێنفیكا پێشكه‌ش كرد و بۆ وه‌رزی داهاتوویش به فه‌رمی به درێسی بایرن میونشن له بۆندز لیگا یاریی ده‌كات.