وەزیری دەرەوەی توركیا: كێشەی سووریا بە سیاسی چارەسەر دەبێت

"رژێمی سووریا و رووسیا لەو بابەتە بەرپرسن"

K24 - ھەولێر

لە بارەی چارەسەركردنی كێشەی ناوخۆی سووریا و شەڕ لەو وڵاتە وەزیر دەروەی توركیا رایگەیاند،  چارەسەری درێژخایەن لە سووریا تەنھا چارەسەری سیاسییە.

لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی دۆستانی سووریا لە پاریس، لە رۆژنامەوانانی راگەیاند مەولود چاوش ئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند: "بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سووریا پێویستە چارەسەری سیاسی بھێندرێتە ئاراوە، بەڵام نوێنەرانی رژێمی سووریا لەبەر پاشەرۆژی ئەسەد ناتوانن، لەگەڵ ھەموو ئەو كێشانەدا، ھێشتا چارەسەری سیاسی گرنگترە و ئەو باسەش دەبێ بھێندرێتە رۆژەڤەوە".

گوتیشی: "لەو كۆبوونەوەیە گوێ لە وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو سەرۆكی شاندی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گیراوە سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی ئاگربەست، رژێمی سووریا و رووسیا لەو بابەتە بەرپرسن".

زیاتر لە پێنج ساڵە قەیرانی سیاسی رووبەڕووی سووریا بووەتەوە، خاكی ئەو وڵاتە بەشێكی لە ژێر دەستەڵاتی رژێمی سووریادایە و بەشێكیشی لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن، بەھۆی شەڕ ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی سووریا ئاوارە بوونە و ژمارەیەكی دیكەش گیانیان لە دەستداوە.