وه‌زیری به‌رگری هه‌نگاریا گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
ئیستیڤان سیمیچێسكۆ، وه‌زیری به‌رگری هه‌نگاریا، به سه‌ردانێكی فه‌رمی، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه پێشوازی لێكرا.
وه‌زیری به‌رگری هه‌نگاریا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10ی ئایار/ مایۆی 2016، گوتی: "ده‌مانه‌وێت له ئاستێكی باڵا هاوكاری پێشمه‌رگه بكه‌ین و له یارمه‌تیدانی ئه‌و هێزه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه ژماره‌ی راوێژكار و راهێنه‌رانی سه‌ربازی بۆ مه‌شق پێكردن به پێشمه‌رگه، له هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كه‌ین، "، هاوكات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌یشی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاریا مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه بكه‌ن.
ئاشكراشیكرد له داهاتوودا، هاوكاری ته‌ندروستی سه‌ربازی، ده‌گه‌یه‌ننه هێزی پێشمه‌رگه.
هه‌نگاریا له چوارچێوه‌ی ئه‌ندامێتی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، 150 راوێژكاری سه‌ربازی هه‌نگاری له هه‌رێمی كوردستانن و پێشتریش به بڕی 175 تۆن، چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی، هاوكاری راسته‌وخۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه.