هامڵێز جارێكی دیكه بۆ ماڵه كۆنه‌كه‌ی پێشووی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی رایگه‌یاندووه به فه‌رمی سه‌ركه‌وتوو بوون له گواستنه‌وه‌ی ماتس هامێڵزی به‌رگریكاری بۆروسیا دۆرتمۆند بۆ ریزه‌كانیان، یاریزانه‌كه‌ش له هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی یانه‌كه‌وه ده‌كات.
ئه‌م به‌رگریكاره27 ساڵیه له‌سه‌ره‌تای كاروانی یاریكردنی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن بوو، پێش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2008 په‌یوه‌ندی به بۆروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیه‌وه بكات.
ئه‌م یاریزانه نێوده‌وڵه‌تیه ئه‌ڵمانیه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن تا ساڵی2021 به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی نرخی گرێبه‌سته‌كه ئاماژه‌ی پێنه‌كراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن گرێبه‌سته‌كه‌ی نزیكه 35 ملیۆن یۆرۆیه.
كارل هاینز رۆمێنیگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له یانه‌ی بایرن میونشن رایگه‌یاندووه كه ماتس هاملێز ده‌یتوانی بۆ ساڵێكی دیكه‌یش له یانه‌ی دۆرتمۆند بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر خاتری یانه‌ی بایرن بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دا و ئه‌و ئێستا یه‌كێكه له باشترین به‌رگریكاره‌كانی جیهان.