له 70 ساڵیدا بووه دایكی یه‌كه‌م منداڵ
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی هیندی ته‌مه‌ن 70 ساڵ، له هه‌رێمی هاریانای باكووری ئه‌و وڵاته، له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بلووره منداڵه‌وه، مانگی رابردوو بووه دايكى یه‌كه‌م منداڵ.
ئه‌و ژنه هندیه 46 ساڵه هاوسه‌رگیری كردووه و به درێژایی ئه‌و كاته، به‌ده‌ست نه‌خۆشی نه‌زۆكییه‌وه ده‌یناڵاند، سه‌ره‌ڕای سه‌رزه‌شنتكردنی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له‌لایه‌ن كه‌سوكار و ده‌رو دراوسێیانه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، له وڵاتێكی وه‌ك هیندستان، منداڵ نه‌بوون و نه‌زۆكی، به نه‌فره‌تێكی خوایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه داده‌نرێت كه منداڵییان نابێت.
له ئێستادا منداڵه‌كه ته‌مه‌نی مانگێكه و تا ئێستاش خاوه‌ن ته‌ندروستییه‌كی باشه، به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكیش، تا ئێستا دوو كیلۆ زیادی كردووه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ژنه‌كه ته‌مه‌نی 70 ساڵه و هاوسه‌ره‌كه‌شی به دوو ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره.
ئه‌و منداڵه له 19ی نیسان/ ئه‌پرێل له له‌دایكبووه و پێشتریش حاڵه‌تی له‌وجۆره له هیندستان تۆماركراوه، كاتێك ژنێك له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا، له ساڵی 2008، بووه دایكی دووانه‌یه‌ك، كه ئه‌ویش به هه‌مان رێگه‌ی بلووره منداڵ بووه.
سه‌رچاوه: RT