لە ئامەد 17 رێكخراوی مەدەنی دەستیان بەسەردا دەگیرێت

بە ھاوكاریكردنی پەكەكە تۆمەتبار كراون

K24 - ئامەد

بە تۆمەتی ھاوكاریكردنی دارایی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان كاركردنی 17 رێكخراو وەستێنرا  و لەلایەن حکوومەتەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

پەیامنێری (كوردستان24) لە ئامەد رایگەیاند: " داواکاری گشتیی ئامەد بەتۆمەتی ھاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەستیگرت بەسەر17 رێكخراوی مەدەنی و چالاكییەكانی ئەو رێكخراوانەی وەستاند.

گوتیشی: "رێكخراوەكان بریتین لە رێکخراوی راوێژکاری هاونیشتیمانی لە گەڕەکی شێخ شامل، رێکخراوی ئازادی هاونیشتیمانی لە گەڕەکی خاسرلی، رێکخراوی راوێژکاری یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی لە گەڕەکی سەیرانتەپە، رێکخراوی  یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی لە گەڕەکی 5ی نیسان، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی لە گەڕەکی حوزورسەڤەر، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی لە گەڕەکی  ئەیوبی، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی لە گەڕەکی کۆرهات، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی لە گەڕەکی شەهیتلیک، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی گەڕەکی مەولانا خالید، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی گەڕەکی یونس ئێمرە، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی گەڕەکی ساتح، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی گەڕەکی فاتح پاشا، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی گەڕەکی موڕادیە، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی گەڕەکی یەنیکۆی، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی گەڕەکی ئیسکەندەر پاشا، رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی گەڕەکی لالەبێی و رێکخراوی یەکسانی ئازادی هاونیشتیمانی گەڕەکی باغچلار".

ئەمە لە كاتێكدایە شەڕ و ئاڵۆزیی لە شارەكانی باكووری كوردستان لە نێوان پەكەكە و حكوومەتی توركیا بارودۆخێكی نا لەباری ھێناوەتە ئاراوە و ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئەندام و لایەنگرانی پەكەكە بەردەوامە.