سیناتۆرێكی رووسیا: بایدن له تره‌مپ بێزاركارتره
K24 - هه‌ولێر:
كۆنستانتین كۆساچیڤ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی رووسیا رایگه‌یاند، بۆ مۆسكۆ، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا "جۆ بایدن" ركابه‌رێكی زیاتر بێزاركه‌ر ده‌بێت له سه‌رۆكی پێش خۆی "دۆناڵد تره‌مپ".
كۆساچیڤ، له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی "رووسیا24" گوتی: "بایدن زۆر توندڕه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا نین".
گوتیشی: "پێویسته له كاتی لێدوانه‌كانی پێشووی، بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی "بایدن" بده‌ین، ئه‌و كه‌سێكه مه‌یلی به‌ره‌و رووسیا و چین و ئه‌و وڵاتانه نییه، كه هاوپه‌یمانی واشنتن نین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "لێدوانه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ نه‌رێنین".
جۆ بایدن، ئەمڕۆ چوارشەممە (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) وەك 46ەمین سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە واشنتنی پایتەخت، سوێندی خوارد و ده‌ستبه‌كاربوو.
سه‌رچاوه: RT
د.ی