لە مانگێكدا ھیندستان زۆرترین نەوتی عێراقی ھاوردە كردووە

ئەمەریكا لە پلەی دووەمدا ھاتووە
نەوتی عێراق
نەوتی عێراق

K24 - ھەولێر

مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، كۆمپانیاكانی ھیندستان زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیدا، لە نێوان كۆمپانیاكانی جیھان، مانگی كانوونی یەكەم كۆمپانیاكانی ھیندستان زۆرترین نەوتی عێراقیان كڕیوە، بەجۆرێك لە كۆی 22 كۆمپانیای جیھانی شەشیان ھیندی بوون.

ھەرچی كۆمپانیاكانی ئەمەریكایە لە پلەی دووەمدا ھاتوون بە تێكڕای 4 كۆمپانیا، دواتر كۆمپانیاكانی چین و ئیتاڵیا بە تێكڕای 3 كۆمپانیا، سەبارەت بە كۆمپانیاكانی توركیا، ھۆڵەندا، بەریتانیا و كۆمپانیای چەند وڵاتێكی دیكە، ھەر یەكە و بە كۆمپانیایەك ھاتوون.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، دیارترین كۆمپانیاكانی ھیندستان كە نەوتی عێراقیان كڕیوە، كۆمپانیاكانی ئیندیان ئۆیڵ، وەھمیلە، دەرباری كۆمپانیاكانی ئەمەریكاش، كۆمپانیای ئیكسۆن موبیل، ماراسونە.