سەرۆك بارزانی نامەیەك بۆ سەرۆك بایدن دەنێرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك بارزانی، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی جۆو بایدن، 46ـه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و تێیدا پیرۆزبایی لێده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی، كه ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك بارزانی وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنی بۆ جۆو بایدن خواستووه.
جۆو بایدن، مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2020، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و رۆژی 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021، وه‌ك 46ـه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سوێندی ده‌ستووری خوارد و له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بوو.
ئ. م