سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆرستييه‌كانى به‌غدا ده‌كات
K24 – ھەولێر
سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆرستييه‌كانى به‌غدا ده‌كات و رایگەیاند "ئه‌م هێرشه تيرۆرستيانه نيشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سياسييه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن".
لە راگەیەندراوی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ين که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌میانين، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازين. هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ئاماده‌يه له نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له برينداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارييه‌كى پزيشكيى پێويستيان پێشكه‌ش بكات".
سەرۆكایەتی ھەرێم راشیگەیاند: "ئه‌م هێرشه تيرۆرستيانه نيشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆرن و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سياسييه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانى بۆ ته‌بايى و يه‌كڕيزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و ده‌ربازكردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌يرانه‌كان".