کوردستان24 ناسنامە و هۆکاری گیانلەدەستدانی گەنجەکەی دهۆک ئاشکرا دەکات
K24 - دهۆک
کوردستان24 ناسنامە و هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە ئاشکرا دەکات، کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکەی لەنزیک گوندی بێسیرێ لە دهۆک دۆزرایەوە.
تەرمەکە کاتژمێر نزیکەی سێی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 21-1-2021) لەسەر رێگای زاوێتە - دھۆک نزیک گوندی بێسرێ دۆزرایەوە. دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس، ھەر زوو دەست بە لێکۆڵینەوە کرا و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت؛ ئەو کەسە بە رووداوی ھاتووچۆ گیانی لەدەستداوە و شۆفێرەکەش هەڵاتووە.
دوای نزیکەی 10 کاتژمێر بەسەر رووداوەکە، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ خوی رادەستی بنکەی پۆلیسی خەبات کرد و دانی بەوەدا نا، ئەو، ئەو شۆفێرە بووە، کە بە ئۆتۆمبێل لەو کەسەی داوە و دواتر رایکردووە.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ ھێمن سلێمان، بەرپرسی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دھۆک بە میدیاکانی راگەیاند "شۆفێرەکە سەرخۆش بووە و رێژەیەکی زۆر مەی خواردووتەوە، دوای رووداوەکە تەرمەکەی بەجێھێشتووە و لە ترسان رایکردووە".
کەمێک پێش ئێستا ئامۆزایێکی کوژراوەکە، پەیوەندی بە کوردستان24ـەوە کرد و رایگەیاند، کوژراوەکە ئامۆزایەتی و ناوی کارکەر خالید ساڵحە. کارکەر لەدایکبووی ساڵی 1988ـە، خێزاندار بووە و خاوەنی چوار منداڵە.
هـ.ر.