كازمی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی رێكخست
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، "مسته‌فا كازمی" كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی ناوخۆ و به‌رگری عێراق رێكخست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م فه‌رمانده باڵاكانی ئه‌منی و هه‌واڵگری به‌شدارن و تێیدا پرسی دوو ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێن.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، مسته‌فا كازمی فه‌رمانیكردووه، رێكاری پێویست بۆ گۆڕینی هه‌ندێك له به‌رپرسانی جومگه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان بكرێت.