لەروداوێكی هاتووچۆدا لەسه‌ر رێگه‌ی كۆیە - سلێمانـی هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە لە رێگای دەشتی کۆیە و لە نێوان كۆیە ـــ سلێمانی رووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری دەبڵ نیسان و توێتا دەبڵ روویدا و له ئه‌نجامدا شوفێرێك گیانی له‌ده‌ستدا و شوفێری دووه‌م بریندار بوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاتووچۆی كۆیه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24، نێردراوه، له‌و رووداوه‌دا هاووڵاتی ( شوکر قادر حەسەن) تەمەن (45 ساڵ) گیانی له‌ده‌ستداوه و شوفێره‌كه‌ی دیكه بریندار بووه.
بە گوێره‌ی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە، هۆکاری رووداوەکە بەهۆی خێرای لێخوڕین و پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی هاتووچۆوە بووە، کە بووه‌تە هۆی ئەوەی یەكێك لە ئۆتۆمۆبێلەكان كۆنترۆڵ لەدەست بدات.