به فه‌رمی یانه‌ی دهۆك راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ی دهۆك بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌مار حوسێنی راهێنه‌ری عێراقی گه‌یشته رێككه‌وتن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21 جه‌نیوه‌ری 2021، یانه‌ی دهۆك له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دا رایگه‌یاند دوای گفتووگۆیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ عه‌مار حوسێنی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕا گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
عه‌مار حوسێن رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو راهێنانه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك ده‌ستپێده‌كات و 4 یاریزانیش له‌گه‌ڵ خۆی بۆ یانه‌كه دێنێـت و چه‌ند یاریزانێكیش له هه‌رێمی كوردستان بۆ تیپی تۆپی یانه‌ی دهۆك زیاد ده‌كات
یه‌كه‌مین ئه‌زموونی راهێنه‌رایه‌تی عه‌مار حوسێن له‌گه‌ڵ یانه‌ی دهۆك له قۆناخی دووه‌می خولی نایابی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت.
یانه‌ی دهۆك ئه‌م وه‌رزه له كۆی 7 یاری له خولی نایابی كوردستان 2 یاری بردووه‌ته‌وه و 5 یاریشی دۆڕاندووه، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانیش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سلێمان ره‌مه‌زان له ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند.