ئەحمەد سەڵاح بەفەرمی رازی بووە بگەڕێتەوە یانەی زاخۆ
K24 – ههولێر:
ئەحمەد سەڵاح دوای نزیکەی 48 کاتژمێر لە بڕیاری وازهێنانی لە راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ پەشیمان بووەوه و رازی بوو بگەڕێتەوە یانەکە.
دوای ئەوەی حەمید سەمان سەرۆکی یانەی زاخۆ لە بەغدا سەردانی ئەحمەد سەڵاحی کرد و گفتوگۆی لەگەڵی کرد، راهێنەرەکەی زاخۆ رازی بوو بگەڕێتەوە یانەکە و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتەوە ئەستۆ، کە بەگوێرەی زانیارییەکانی کودستان24 هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی پەیوەندیی بە بابەتی دارایی هەبووە و هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتن بەیەکەوە بەردەوام بن.
ئهمڕۆ پێنجشهممه زاخۆ لە گەڕی پازدەمی نایابی عێراق بەبێ ئەحمەد سەڵاح لەگەڵ دیوانیە بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.