دوای كۆبوونەوەی لاڤرۆڤ لەگەڵ بەرھەڵستكارانی سووریا.. مۆسكۆ جەخت لە دانوستانی گشتگیر دەكاتەوە

ئامانج لە كۆبوونەوەكە ھاندانی دانوستانە لە نێوان سووریاییەكان لە پێناو چارەسەری سیاسی لە سووریا لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە 2254
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ

K24 – ھەولێر:

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ریگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە بەردەوام بێت لە سەر بەھێزكردنی دانوستانی گشتگیر لە نێوان لایەنەكانی سووریا لە پێناو پەلەكردن لە بە سرووشتیكردنەوە رەوشی سووریا.

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند، لاڤرۆڤ ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە نوێنەرانی سەركردایەتی سەكۆی "مۆسكۆ" و "قاھیرە" لە بەرھەڵستكارانی سووریا، كە پێكھاتبوو لە قەدری جەمیل، خالد ئەلمحاید، جەمال سلێمان و مھەنەد دلیكان.

گوتیشی: "سێرگی لاڤرۆڤ جەختیكردەوە لە سەر ئامادەیی رووسیا بۆ بەردوامیدان بە بەھێزكردنی دانوستانی گشتگیر و ئاوەدانكەر لە نێوان سووریاییەكان لە پێناو ئاساییكردنەوەی دۆخی سووریا بەزووترین كات".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، ئەمڕۆ پێشتر گوتبووی: "ئامانج لە كۆبوونەوەكە لەگەڵ شاندی ھاوبەش ھاندانی دانوستانە لە نێوان سووریاییەكان لە پێناو چارەسەری سیاسی لە سووریا لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە 2254 و بە بەشداریكردنی تەواوی ھێزە سیاسییەكانی سووریا لەو ھەوڵە بونیاتنەرانەی ئاوەدانكردنەوەی وڵات لە دوای ململانێدا.

سەرچاوە: RT