ئیسرائیل حه‌مای سووریای بۆردومانكرد
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵیی سانای ره‌سمیی سووریا بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی چه‌ند ئامانجێكیان له پارێزگای حه‌مای ناوه‌ڕاستی سووریا كردووه.
بۆردومانه‌كه كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كراوه و هێزی به‌رگری ئاسمانی سووریا هه‌وڵیانداوه به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه بده‌نه‌وه.
ئاژانسه‌كه له باره‌ی ژماره‌ی قوربانیان و ناونیشانی ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆردومان كراوون، هیچ زانیارییه‌كی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.