لە تەقینەوەكەی ئامەد 3 كەس گیانیان لە دەستدا و 42 شیان بریندارن
K24 - ھەولێر
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو به پاسێكی پۆلیسیدا لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان 3 كەس گیانیان لە دەستدا و 42 ی دیكەش برینداربوون.
والی شاری ئامەد لە باكووری كوردستان بە میدیاكانی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لە تهقینهوهی دوێنێی فولكهی دیجلهی ناو شاری ئامەد، 3 ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستداوە و 42 ی دیكەش برینداربوون لە ناویاندا 12 یان پۆلیسن".
راشیگەیاندووە: "ئەو تەقینەوەیە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە لایەنە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەنجامدراوە".
بهگوێرهی زانیاری میدیاكانی توركیا، دوای تەقینەوەكە هێزه ئهمنییهكان هاتووچۆیان له شوێنی تهقینهوهكه قەدەغە كردووە و دهستیان به ئەنجامدانی ئۆپهراسیۆن كردووه بۆ دهستگیركردنی كهسانی گومانلێكراو.