پزیشكه‌كه‌ی كۆشكی سپی: كۆرۆنا نوێیه‌كه‌ی باشووری ئه‌فریقا جێی نیگه‌رانییه
K24 – هه‌ولێر:
"ئه‌نتۆنی فاوچی" گه‌وره پزیشكی راوێژكاری "جۆزێف بایدن"ـی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، "ئه‌و زنجیره نوێیه‌ی كۆرۆنا كه له باشووری ئه‌فریقا دۆزراوه‌ته‌وه، زیاتر له به‌ریتانییه‌كه جێی نیگه‌رانییه.
ئاژانسی رۆیته‌رز، له زاری "فاوچی" گواستییه‌وه، زنجیره نوێیه به‌ریتانییه‌كه‌ی كۆرۆنا له (20) ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركه‌وتووه.
گوتیشی: هه‌میشه زنجیره‌ی نوێ ده‌رده‌كه‌ون و پێویسته به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، ڤایرۆسی چه‌شنی كۆرۆنا به‌رده‌وام خۆی ده‌گۆڕێت و زۆربه‌ی گۆڕانه‌كانیشی ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی پێكوته كاریگه‌ری له‌سه‌ر درووست نه‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا پێكوته‌كان به كاریگه‌ر له‌سه‌ر زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ده‌رده‌كه‌ون و پێویستیش ده‌كات پێكوته‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنای گۆڕاو درووست بكرێت.