ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی پێنج منداڵی خۆی كوشت
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی كه‌رتی "گرینبریر"ی ئه‌مه‌ریكا، زانیاری نوێی له باره‌ی تاوانی كوشتنی پێنج منداڵی خوار ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ بڵاوكرده‌وه.
پۆلیس رایگه‌یاند، "ئوریننا مایرز"، ته‌مه‌ن (25 ساڵ)، له ناوچه‌ی "ویلیامزبورج" ته‌قه‌ی له هه‌موو منداڵه‌كه‌ی كردووه و دواتر ئاگری له ماڵه‌كه‌ی به‌رداوه.
ئافره‌ته‌كه نامه‌یه‌كی بۆ باوكی منداڵه‌كان ناردووه و نووسیویه‌تی شتێكم له ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به‌جێهێشتووه و به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست به‌هێز نه‌بووم.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌و نامه‌یه، ئافره‌ته‌كه ئاگری له ماڵه‌كه‌ی به‌رداوه و پێنج منداڵه‌كه‌یشی كوشتووه و دواتر كۆتایی به ژیانی خۆیشی هێناوه.
منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان له نێوان ساڵێك تا حه‌وت ساڵ بووه.
ئه‌و ئافره‌ته نامه‌یه‌كیشی نووسیوه و تێیدا هاتووه: فیشه‌كم نا به‌سه‌ری هه‌موو منداڵه‌كانه‌وه. ئاگرم به‌ردایه خانووه‌كه، خۆیشم ده‌كوژم و به‌داخه‌وه‌م باری ده‌روونیم ته‌واو نییه و هیوادارم رۆژێك بێت هاوكاری ئه‌وانه بكه‌ن كه وه‌ك منن.