پوتین ئامانجەکانی ئابووری رووسیا دیاری دەکات
K24 – ھەولێر:
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا جەخت لەسەر گرنگی دۆخی گەشەی بەردەوامی ئابووری وڵاتەکەی دەکاتەوە.
ڤلادیمێر پوتن رایگەیاند، تەنیا جەخت لە گەشانەوەی چەند پێنوێنێکی ئابووری سەرەکی نەکرێتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە دۆخی بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بەڵکو پێویستە تیشک بخرێتە سەر بەردەوامبوونی گهشهی ئابووری.
سەرۆکی رووسیا ئاماژیداوه، ئامانجەکان بۆ بوارەکانی کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافیا و ژینگە و چەندین لایهنی دیکە گرنگن، نەک تەنیا بواری ئابووری نیشتمانی.
پەیوەست بە دۆخی ئابووری لە 2020، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ئابووری وڵاتەکە بەرێژەیەکی کەمتر بە بەراورد بە وڵاتە پێشکەوتووەکان دابەزیوە.
هەروەها پوتین ئاماژەی بەوەدا، ژمارەیەک پێنوێنی ئابووری گشتی لە رووسیا لە کۆتایی ساڵی 2020 گەڕاونەتەوە ئاستی بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا. بەڵام رێژەی هەڵاوسان لە کۆتایی ساڵی رابردوو ئەو ئاستەی شکاند کە بانکی ناوەندی دیاریکردبوو، رێژهكه گەیشتە %4.9.