هه‌ر سه‌رۆكێك له ده‌سه‌ڵاتدا بێت "فاوچی" له‌گه‌ڵ ئه‌وه
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌نتۆنی فاوچی راوێژكاری پزیشكانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تا ئێستا شه‌ش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای به‌ڕێكردووه و ئێستا له‌گه‌ڵ حه‌وته‌م سه‌رۆك كارده‌كات. ئه‌م پزیشكه له دواهه‌مین لێدوانی‌دا رۆژی 21ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ر)ی 2021 وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راگه‌یاند كه بایدن پێچه‌وانه‌ی سه‌رۆكی پێشوو (دۆناڵد تره‌مپ) كارده‌كات كه ئه‌مه‌ریكای ده‌ركێشایه ده‌ره‌وه له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
"خۆشحاڵم ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندامه له رێكخراوه‌كه". ئه‌وه وه‌های وت.
هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه ئه‌مه‌ریكییه كه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه هه‌ستیار و بڵاوه‌كان-ه، پابه‌ندبوونی دارایی ئه‌مه‌ریكای به رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان دووپاتكرده‌وه وێرای وه‌ستاندنی پاشه‌كشێی ستافی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوه‌كه.
ئه‌م وتانه‌ی پسپۆری نه‌خۆشییه درمییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا له‌دوای تویتێكی بایدن هات كه وتی: "ئێمه یه‌ك چركه‌مان نییه بۆ به‌فیڕۆدان".
به‌پێی تویته‌كه بایدن، پلانی وایه كه له‌رۆژی 21ی كانوونی دووه‌مه‌وه رێوشوێنه‌كان ده‌رباره‌ی كۆرۆنا ده‌سپێبكات.
هه‌روه‌ها له‌تویته‌كه‌یدا به نیازه كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی پێویست ئیمزا بكات، چونكه هه‌موو فۆكسی خستۆته سه‌ر كۆرۆنا.
له‌پلانه‌كه‌یدا 6 بڕیاری جێبه‌جێكردنی ئیمزاكردووه كه یه‌كێكیان ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یه‌تی ده‌رباره‌ی كۆرۆنا. له‌ناو بڕیاره‌كاندا پێداچوونه‌وه به سه‌رچاوه‌كاندا، كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان به شه‌فافی و راستی، پاڵپشتیكردنی زیاتری توێژینه‌وه و گه‌شه‌پێدان ده‌رباره‌ی په‌تاكه.
به‌پێی سیاسه‌تی بایدن هه‌موو ئاراسته‌ی سیاسه‌تی سه‌رۆكایه‌تی راده‌سپێرێت كه ئاژانسه‌كان هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ بنبڕكردنی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری به‌هێز ده‌كات بۆ په‌تا جیهانییه‌كه.
قسه‌كانی فاوچی كه ئێستا له پۆستێكی نوێی دایه له (WHO) پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ساڵی رابردووه كه بێده‌نگی هه‌ڵبژارد به‌رامبه‌ر پاشه‌كشێی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی تره‌مپ و سڕكردنی هاوكاری دارایی ئه‌مریكا بۆ رێكخراوه‌كه. هه‌ربۆیه میدیاكان پێیانوایه فاوچی زیاتر كار له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكه‌كان ده‌كات وه‌ك كه‌سێكی پسپۆڕ نه‌ك سیاسی و هه‌میشه‌ش سه‌رۆكه‌كان كاریان به فاوچی-یه نه‌ك ئه‌م پێویستی به‌وان بێت، بۆیه له ساڵی 1984 ه‌وه وه‌ك راوێژكاری رۆناڵد رێگان-ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا خزمه‌ت ده‌كات. و هه‌ر سه‌رۆكێك له‌ده‌سه‌ڵاتدا بێت، فاوچی له‌گه‌ڵ ئه‌وه.
فاوچی په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكای به‌رێكخراوه‌كه‌وه به به‌هایه‌كی قوڵ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ده‌شڵێت: "به وردی چاودێری ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش ده‌كه‌م".
فاوچی پزیشك و پسپۆڕی ئیمینۆلۆژی، زیاتر له 50 ساڵه كار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كان ده‌كات، ئاشكرای ده‌كات كه بایدن نامه‌یه‌كی بۆ سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و تیدرۆس ئادهانووم بریسیسوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی جیهانی ناردووه ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێكخراوه‌كه و ئه‌میش نوسیویه‌تی بۆی "هاوڕێ به‌ڕێزه‌كه‌م،" له‌به‌رامبه‌ریشدا تیدرۆس له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی: "سوپاس بۆ براكه‌م تۆنی كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و وه‌فدی گه‌ڕانه‌وه‌یه ده‌كه‌یت".
هه‌روه‌ها تیدرۆس به‌خێرهاتنی پزیشكه ئه‌مریكییه‌كه ده‌كات كه شوێنی نوێی له ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی رێكخراوه‌كه‌دا هه‌یه.
پێشتر برێت جیرویر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی رێكخراوه‌كه‌دا بوو.
لێدوانه‌كانی فاوچی وه‌رچه‌رخانێكی هه‌ژێنه‌ر بوو له‌چاو ره‌خنه‌كانی پێشتری به‌رانبه‌ر رێكخراوی ته‌ندروستی (WHO) له‌سه‌رده‌می تره‌مپ-دا، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرد به هه‌ڵپه‌ساردنی پشكی هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ رێكخراوه‌كه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌سیاسه‌ته‌كانیدا نه‌كات.
زۆربه‌ی سكاڵاكانی تره‌مپ له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردنی رێكخراوه‌كه بوو له‌گه‌ڵ كۆرۆنا و په‌یوه‌ندییه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ چین. یه‌ك له‌و ره‌خنانه‌ش ئاراسته‌ی تیدرۆس ده‌كرا، ئه‌وه بوو كه چاوه‌ڕوانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی كردووه ئه‌وكات حاڵه‌تی ئیمێرجنسی راگه‌یاندووه.
له لێدوانه‌كه‌یدا فاوچی هیچ ئاماژه‌یه‌كی نوێی ره‌خنه‌ئامێزی راسته‌وخۆی ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی نه‌دا، به‌ڵام وتی: "ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه كارده‌كات بۆ به‌هێزكردن و چاكسازی له رێكخراوه‌كه".