پۆ‌مپێیۆ ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024 راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وزیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا رۆژێك دوای ده‌رچوونی دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكی سپی و ده‌ستبه‌كاربوونی جۆزێف بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، كه بڕیاره له ساڵی 2024 به‌ڕێوه‌بچن.
پۆ‌مپێیۆ له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "1384 رۆژ"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی ماوه.
پۆ‌مپێیۆ كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024 خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كاندید بكات، رووبه‌ڕووی چه‌ندین ره‌خنه بووه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كه پێشتر پۆسته‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رنامه‌كه‌ی وه‌ك گه‌وره‌ترین پۆستی دیبلۆماسی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاشكراكردنی هه‌ندێك زانیاری سیاسی به‌كارهێناوه.
له دوا لێدوانیشیدا وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆ‌مپێیۆ ره‌خنه‌ی له فره رۆشنبیری له وڵاته‌كه‌ی گرت، به‌وه‌ی كه دژی به‌هاكانی ئه‌مه‌ریكایه.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی جۆزێف بایدن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا، پۆ‌مپێیۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ست به ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆ ئاسانكاریكردن له دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئیداره‌ی تره‌مپ".
H.B