مەزڵووم عەبدی بۆ مەسرور بارزانی: ھیوادارم لە داھاتوودا بۆ بەرژەوەندی گەلەکەمان بەیەکەوە کار بکەین

K24 - هه‌ولێر:
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كه به‌بۆنه‌ی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی دایكیان ئاراسته‌ی كردبوو.
ده‌قی سوپاسنامه‌كه:
برای به‌ڕێزم، كاك مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
زۆر سوپاسی ده‌بڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی و هەستی دڵسۆزانه‌ی بەڕێزتان دەکەین، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دایکم، هیوای مانەوە و ته‌مه‌ندرێژیتان بۆ دەخوازم، لەخوای گەورەش داواکارم پاداشتی هەموو چاکە و سەرکەوتنێکتان بۆ بکاتەوە و خۆشەویستانتان لێنه‌سێنێت.
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م له داهاتوودا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، بۆ هه‌ر كارێكی باش له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان بێت.
مه‌زڵوم عه‌بدی
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات
22ی كانوونی دووه‌می 2021
د.ی