گوزهرێك بهناو ئهرشیفی تهلهڤزیۆنی كهركووك
K24 - ههولێر:
بێژەرێكی كورد لە تەلەڤزیۆنی كوردی كەركووك، ئێستا تەمەنی (77) ساڵە و لە كەركووك دەژی، ئەو باسی یەكەم كاتەكانی دەركەوتنی لە تەلەڤزیۆن كرد، كە شێوازی كاركردن ئهوكات چۆن بووە، ئەو بێژەرە لە گەڵ تێپەڕینی كات، باسی لە گەورەیی ئەرشیفی تەلەڤزیۆنی كەركووك كرد، كە موڵكی كورده و مەترسی لە ناوچوونیان لە سەرە.
بۆ ساڵی (1969) دەگهڕێتهوه، ئەو كاتەی بۆ یەكەمینجار لە تەلەڤزیۆنی كوردی كەركووك، وەكو بێژەر دادەمەزرێت، "ھاشم جەباری"، ئەو ساتانەی لە یاد ناچێتەوە و بیرەوەرییەكانی لەگەڵ سەیركردنی یادگارییەكان بهبیردێتەوە، ھەر یەكێك لەو بەڵگە و فۆتۆیانە، چیرۆكی خۆیان ھەیە، ئەم وێنەیە لە رێگای پۆستەوه گەیشتوەتە دەستی، كە یەكێك لە بینەرانی لە شاشەی تەلەڤزیۆنی ئەو كاتى كەركووك، بۆی گرتووە، گوزەرێك بە ناو بەشێك لە ئەرشیف و وێنەی پرۆگرامەكانی تەلەڤزیۆنی كەركووك دەكەین، كە لە مۆزەخانەی ھەولێر دانراوە، "ھاشم جەباری"، دەركەوتنی ئەو كاتی وەك یەكەمین بێژەری فەرمی تەلەڤزیۆنی كەركووك، بە بەشێكی گرنگ لە ژیانی ناو دەبات.
لە ناو كۆنترین قوتابخانەی كۆنی ھەولێر پیاسهك دهكات، كە ئێستا مۆزەخانەی پەوەردەییە، لە تەمەنی (11) ساڵیدا "ھاشم جەباری" لەم قوتابخانەیە خوێندوویهتی، ئهگەرچی گۆڕاوە، بەڵام بە بینینی وێنهكان، دەچێتەوە ساڵی (1957)، كە ئەو كات سەرۆكی دیدەوانی قوتابخانە بووە، باسی ئەو كاتەی كرد، لە گەشتێكدا بوون، كه ھەواڵیان پێگەیشتووە عێراق لە پاشایەتییهوه بووهته كۆماری، گوتی چەندین جۆرە فەرمانڕەواییم لە عێراق بینیوە، خەمەكانی رابردووی تەواو بووە و ئێستا نیگەرانە لە فەوتانی سەرماییەی دەنگ و رەنگی تەلەڤزیۆنەكەی.
ئێستا تەمەنی (77) ساڵە و لە كەركووك دەژی، تەندرووستی باشە، وەك خۆی باسی دەكات، رابردوو بووەتە ئەزمونێك لە ژیانی و خۆشترین كاتەكانیشی ئەو (38) ساڵەی تەمەنی بووە، كە بێژەری تەلەڤزیۆن بووە، ھەر ھەنگاوێكی لە ناو رێڕەوی قوتابخانەكەی و تیڕوانینی لە ھاوڕێ و ھاوپۆل و ئەرشیڤەكانی ئێرە، لە چەند چركەیەكدا دەیخاتەوە تۆماری بيرهوهری و بە جێیدێڵێت.
د.ی