هێرش كرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا
K24 – ھەولێر
ھێرشی مووشەكی كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمەریكاوە تێكشكێنرا.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی عێراقی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە رێگەی چەند مووشەکێكی کاتیۆشاوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمەریکاوە لە بنکەی سەربازی ڤیکتۆری کە لە نزیک فڕۆکەخانەکەیە تێکشکێنران.
دوای هێرشەکەش، هێزەکانی عێراق دەستییان بە پرۆسەیەکی فراوانی گەڕان و پشکنین کردووە، بۆ دۆزینەوەی سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکان.
کۆتایی ساڵی رابردوو، ئەمەریکا سیستمی بەرگری ئاسمانی سی رام، لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و بنکەی سەربازی ڤیکتۆری دامەزراند، لە پێناو پاراستنییان لە هێرشی مووشەکی میلیشیاکانی سەربە ئێران.