ئاھەنگی ھاوسەرگیری لە قوتابخانە ئەنجام دەدەن

"ئاھەنگی ھاوسەرگیریمان لێرە خۆشتر دەبێت"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/617dc71a-6917-4657-b578-473e666f0df3/Zewac%20Le%20Qutabxane%20Wan.ism/manifest

K24 - ھەولێر

دوو ماموستا لە شارۆچكەی چەتاخی سەر بە شاری وان لە باكووری كوردستان ئاھەنگی ھاوسەرگیریان لە قوتابخانەكەیان ئەنجامدا و پێیانوایە لە ئاھەنگەكەیان لە ناو قوتابخانەدا خۆشی زیاتر دڵخۆشیان دەكات.

زاوا بە ناوی تەیفون ئاڵتون داڵ، ماوەی پێنج ساڵە لە قوتابخانەی شاخێ مامۆستای وانەی كۆمەڵایەتییە وھاوسەرەكەی ھاجەر بودورا، ساڵێك پێش ئێستا گواستراوەتەوە ئەم قوتابخانەیە و مامۆستای وانەی بیركارییە، دوای یەكترناسین و بەھێزبوونی پەیوەندیان لە ماوەی ئەو ساڵەدا، سێ مانگ بەر لەمەوبەر بڕیاریاندا بەیەكەوە ھاوسەرگیری بكەن، ھەر لە قوتابخانەكەشدا ئاھەنگی ھاوسەرگیریان بەڕێوەبچێت.

زاوا دەڵێ: "ماوەی پێنج ساڵە لەم قوتابخانەیەم، ئەنجامدانی ئاھەنگی ھاوسەرگیرمان لەگەڵ قوتابیاندا زۆر خۆشە لێرە".

ھەستی بووك لەو رۆژەدا جیاواز نەبوو لەگەڵ زاوا ئەو گوتی: "ھەمووكاتمان لەم قوتابخانە بەسەر دەبەین بۆیە ئەنجامدانی ئاھەنگی ھاوسەرگیریمان لێرە خۆشتر دەبێت".

لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆسەكە نوێنەری شاری چەتاخ  پرسیاری قایل بوونی ھاوسەرگیری لە ھەردووكیان كرد، بووك كەمێك تاخیر بوو لە وەڵامدانەوە وەك گاڵتەیەك كەمێك وەستان و ھەردووكیان بەیەكەوە گوتیان بەڵێ، پاشان بووك و زاوا واژووی ھاوسەرگیریان كرد و كێكیان بە یەكەوە بڕی، قوتابیانیش وێنەی یادگاریان لەگەڵ بووك و زاوا گرت.