رۆناڵدۆ داوایەکی حکومەتی سعوودیا رەتدەکاتەوە
K24-هەولێر
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆس رەتیدەکاتەوە سپۆنسەری وەزارەتی گەشت و گوزاری سعودیا بکات.
ماڵپەری تەلەگراف بڵاویکردووە، بەم دواییە وەزارەتی گەشت و گوزاری سعودیا داوایان لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە بۆ ئەوەی ببێتە سپۆنسەریان لە پێناو هێنانی گەشتیاری زیاتر بۆ وڵاتەکەیان و لە بەرامبەردا ساڵانە شەش ملیۆن یۆرۆی پێشکەش دەکەن، بەڵام ئەو یاریزانە داواکەی بەرپرسانی سعودیای رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە بەشدرای هیچ ریکلامێکی وەزارەتی گەشت و گوزاری ئەم وڵاتە بکات و تاوەکو ئێستاش رەتکردنەوەی ئەم داوایە ئاشکرا نەبووە.
رۆناڵدۆ لە کاتێکدا ئەم ئۆفەرە شەش ملیۆنیەی رەتکردووەتەوە، زۆربەی داهاتەکانی لە رێگەی ریکلام و سپۆنسەریەکانی دەست دەکەوێت.