عێراقچی: رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێگره‌وه‌ی نییه و دانووستانیشی له‌سه‌ر ناكرێت
K24 - هه‌ولێر:
عه‌باس عێراقچی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نوێ یان دانووستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی (2015) ناكرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه، داواكاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر تاران ره‌وایه.
عێراقچی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی گوتی: "نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ ببه‌ستین، هه‌ڵوێستێكی دیاریكراومان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له نێوان "تره‌مپ" و "بایدن" نییه، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین، بزانین سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا چۆن هه‌ڵه‌كانی تره‌مپ راست ده‌كاته‌وه".
گوتیشی: "داواكاری ئێران ره‌وایه، ئه‌ویش هه‌ڵگرتنی سزاكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه بۆ رێككه‌وتنه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن بۆ رێككه‌وتنه‌كه نییه، بۆیه رێككه‌وتنێكی نوێ یان دانووستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی (2015) ناكرێت".
عێراقچی روونیكره‌وه، "تاران به نیه‌تپاكی دانووستانی كرد، به نیه‌تپاكیش رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێبه‌جێ كرد، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا باجی سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ بدات، ئێران ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پابه‌ندبوونه، به‌مه‌رجێك واشنتن بۆ رێككه‌وتنه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت".
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "مووشه‌كه‌كانی ئێران، ئامرازێكن بۆ به‌رگری كردن له‌خۆی، ئه‌مه‌ش شایه‌نی دانووستان نییه، له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی له كه‌نداویش، ده‌كرێت وڵاتانی ناوچه‌كه دانووستانی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی".
سه‌رچاوه: RT
د.ی