په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی چووه بواری جێبه‌جێكردن
K24- هه‌ولێر:
دوێنێ هه‌ینی، په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌غه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی چووه بواری جێبه‌جێكردن، وێڕای به‌رهه‌ڵستی زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن ئه‌و جۆره چه‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌م رێككه‌وتنی فره‌لایه‌ن له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ره‌و فۆرماتكردنه‌وه‌ی جیهانێكی واڵا له چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزیشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه له رێگه‌ی نه‌هێشتنی رێككه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌توانین پشتیوانی له رێبازی به‌ڵێننامه‌ی فره‌لایه‌نی بكه‌ین.
گۆتێرێس دووپاتیكرده‌وه، له‌ناوبردنی چه‌كی ئه‌تۆمی كاری له‌پێشینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه، چونكه تادێت مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ده‌بن.
په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له مانگی یۆلیۆی ساڵی 2017 له كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له نیۆیۆرك بڕیاری له‌سه‌ردرا و به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی په‌یماننامه‌كه، "وڵاتانی به‌شدار له رێككه‌وتنه‌كه‌دا پابه‌ندن به‌وه‌ی كه نابێت له هه‌ر دۆخێك له دۆخه‌كان هه‌وڵ بۆ به‌ره‌وپێشبردن، تاقیكردنه‌وه، به‌رهه‌مهێنان، كۆگاكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و ئامێره‌كانی دیكه‌ی ته‌قینه‌وه بده‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدا رێژه‌ی 90%ی كۆی چه‌كی ئه‌تۆمی له جیهان له‌ده‌ست رووسیا و ئه‌مه‌ریكایه و دوای ئه‌وانیش وڵاتانی چین، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، هندستان، پاكستان، ئیسرائیل و كۆریای باكوور دێن، كه هه‌ریه‌كێك له‌و وڵاتانه خاوه‌ن بڕێكی دیاریكراوی ئه‌و جۆره چه‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مه‌به‌ستی خاوه‌ندارێتییان بۆ ئه‌و چه‌كه ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه و هیچ كات نابنه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه به جیهاندا بڵاوببێته‌وه.
سه‌رچاوه: AFP
H.B