زه‌ریف: ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ واشنتن بنه‌مایین به‌ڵام ئاماده‌ین له هه‌ندێك پرس هاوكار بین
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: ناكۆكییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناكۆكی بنه‌مایین، به‌ڵام ده‌توانین له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌رێمایه‌تیی گرنگ هاوكار بین.
ئه‌م گوتانه‌ی زه‌ریف له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئیعتیماد"ی چاكسازیدا هاتوون و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و باوه‌ڕی به گرنگیی "دیاریكردنی وێنه‌ی كۆتایی" بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
گوتیشی: "من وه‌ك خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دام، كه پێویسته به ئه‌مه‌ریكا بڵێین: له‌سه‌ر پرسی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێوه هاوكاری ناكه‌ین و ئێمه ناكۆكیمان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ ئێوه هه‌یه، هه‌وره‌ها به‌گه‌ڵ ئاپۆرای ئێوه ناكه‌وین له پرسی سه‌پاندنی هه‌ژموونه‌كه‌تان و رێگه به ئێوه ناده‌ین ده‌ست بخه‌نه كاروباری ناوخۆی ئێرانه‌وه، به‌ڵام كێشه‌مان له‌وه‌دا نییه كه له پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێوه هاوكار بین، هه‌روه‌ها كێشه‌مان نییه له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی كه‌نداو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه، كه بوونی بێگانه له كه‌نداو ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌شێوێنێت و نابێت ئێوه‌ش بوونتان له‌و ناوچه‌یه هه‌بێت".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و په‌ڕی گرژی، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، كه كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه راگه‌یاند، كه له‌ساڵی 2015 له‌نێوان ئێران و وڵاتانی گروپی 5+1 واژوو كرابوو و دواتریش سزاكانی سه‌ر ئێرانی گه‌ڕانده‌وه.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی جۆزێف بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكاش بایدن نیازی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نیشاندا، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێران ته‌واوی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات.
سه‌رچاوه: فارس
H.B