فریدمان هۆشداری ده‌داته ئیداره‌ی بایدن
K24- هه‌ولێر:
ده‌یڤید فریدمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل، كه واده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له‌و پۆسته‌دا كۆتاییهاتووه، هۆشداری ئه‌وه ده‌دات، كه هه‌ر بڕیارێكی بایدن بۆ لێكنزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران، رێككه‌وتنه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
فریدمان گوتی: "من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه كراون، ده‌توانن رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ماوه‌ی 100 ساڵی داهاتوو بگۆڕن".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی وه‌ستاندنی ئه‌و پرۆسه‌یه فریدمان گوتی: "مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وه‌یه كه شكستهێنانی رێككه‌وتنه‌كان ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئێران. هه‌روه‌ها من له‌و باوه‌ڕه‌دام، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆڵی خۆی وه‌ك یاریزانێكی باوه‌ڕپێكراو له ناوچه‌كه له‌ده‌ستبدات و هه‌موو لایه‌كیش له ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی هێزی بۆ ئێران گه‌ڕانده‌وه، ئه‌وا ناتوانێت به‌ره‌وپێشبردن له‌و رێككه‌وتنانه‌دا بكات، چونكه متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات. بۆیه من باوه‌ڕم وایه ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
فریدمان هۆشداریشی دایه ئیداره‌ی بایدن، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نیازێكی هه‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئێران، تاوه‌كو ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌وا هه‌ڕه‌شه له ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچه‌یه ده‌كات" و دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته سزاكانی سه‌ر ئێران بمێننه‌وه".
سه‌رچاوه: إسرائیل الیوم
H.B