له قامشلۆ شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و گرووپه‌كانی سه‌ر به رژێم روویدا
K24- قامشلۆ:
له قامشلۆ شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و گرووپێكی به‌رگری نیشتمانیی سه‌ر به رژێمی سووریا روویدا و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له قامشلۆ رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی حه‌لكۆی باشووری ئه‌و شاره هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و گرووپێكی به‌رگری نیشتمانی سه‌ر به رژێمی سووریا، رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه و شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوو لا روویدا.
وه‌ك راشیگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش ته‌واوی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و رێگه به هاتنه‌ناو و چوونه ده‌ره‌وه‌ی هیچ هاووڵاتییه‌ك له‌و گه‌ڕه‌كه نادرێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ئه‌ندامێكی سه‌ر به هێزه‌كانی به‌رگری نیشتمانیی رژێمی سووریایان به‌ناوی مه‌عه‌ن ئه‌لده‌بو بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به گوته‌ی خۆیان له‌و شه‌ڕه‌دا كوژراوه.
زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه 4 ئه‌ندامی دیكه‌ی گرووپه‌كه‌ی سه‌ر به رژێمی سووریا له‌و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا بریندار بوونه.
جێگای ئاماژه‌یه، ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و گرووپه‌كانی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د له رۆژئاوای كوردستان رووبدات، پێشتریش چه‌ندین جار رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه روویانداوه.
H.B