بەوێنە.. ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی پۆلیسی کەرکووک دۆزرایەوە

لەسەر رێگای قەرەهەنجیر جێهێڵرابوو
ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیسی کەرکووک دوای دۆزینەوەی
ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیسی کەرکووک دوای دۆزینەوەی

K24 - هەولێر

ئەو ئۆتۆمبێلەی پۆلیسی کەرکووک، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دزرابوو، بەیانیی ئەمڕۆ لە نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر دۆزرایەوە.

هێمن دەلۆ، پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن هێزەکانی نەهێشتنی تاوان لە کەرکووک دۆزراوەتەوە. ئۆتۆمبێلەکە لەسەر رێگا لە نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر جێهێڵرابوو.

وەکو هێزە ئەمنییەکان باسی دەکەن، هۆکاری جێهێشتنی ئۆتۆمبێلەکە لەو شوێنە بۆ فشاری ئەوان دەگەڕێتەوە، کە بەردەوام چاودێریی چڕیان کردووە و ژمارەیەک بازگەیان دانابوو بۆ دۆزینەوەی.

بەپێی سەرچاوەیەکی کوردستان24 لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن بەڕێوەبەری هۆبەی ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پۆلیسی کەرکووک بەکارهێنراوە و لەپێش ماڵەکەی ئەو دزراوبوو، ئەو ئەفسەرە کە پلەی رائیدە و ناوی (ن.م.) لە بەندینخانە دەستبەسەر کرابوو.

بەپێی سەرچاوەکە ژمارەیەکی زۆر بازگە لەنێو شاری کەرکووک دانرابوونن بەمەبەستی دۆزینەوەی، چونکە هێزە ئەمنییەکان ترسیان هەبوو لەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ مەبەستی کاری تیرۆرستی بەکاربێت.

ئۆتۆمبێلە دزراوەکە دوای دۆزینەوەی
ئۆتۆمبێلە دزراوەکە دوای دۆزینەوەی

 

هـ.ر