لە رۆژئاوای کوردستان حەوت مامۆستا لەلایەن ئاسایشەوە ئازادکران

بەتۆمەتی گوتنەوەی پرۆگرامی خوێندنی حکومەتی سووریا دەسبەسەرکرابوون
ئۆتۆمبێلێکی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان
ئۆتۆمبێلێکی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان

K24 - هەولێر

دوای چوار رۆژ له‌ دەستبەسەرکردنیان له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ بەتۆمەتی گوتنەوەی وانه‌ی پرۆگرامه‌كانی حكومه‌تی سووریا، رۆژی شەممە، حه‌وت مامۆستای كورد له‌ دربێسیێ رۆژئاوای كوردستان ئازاد كران‌.

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان چەند رۆژێک لەمەوبەر نۆ مامۆستای بە تۆمەتی گوتنەوەی وانەکانی پرۆگرامەکانی حکومەتی سووریا بە خوێندکارانی ناوەندی و ئامادەیی دەستبەسەرکردبوو، دوای ئەوەی حەوتیان دوێنێ ئازادکران، هێشتا دووانیان دەستبەسەرن.

بەگوتەی چالاکوانان لە شاری دربێسیێ، كه‌سوكاری مامۆستا ده‌ستگیركراوه‌كان خۆپیشاندانیان كردبوو و، بەشێکی ئەوانیش لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەرکرابوون.

رێڤەبەریی خۆسەر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لە رۆژئاوای کوردستان، پرۆگرامی خوێندنی تایبەتی داناوە و هەموو خوێندکاران دەبێت لەو پرۆگرامە بخوێنن، بەڵام ئەو پرۆگرامە لەلایەن حکومەتی سووریاوە دانپێدانراو نییە.

هـ.ر.