دوو تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر کران

پۆلیس: بە فێڵ پارەیان لە ھاووڵاتییەك وەرگرتووە
ئەو دوو تۆمەتبارەی لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیر كراون
ئەو دوو تۆمەتبارەی لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیر كراون

K24 - سلێمانی

ھێزەكانی پۆلیس لە سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە لە رێگەی فێڵەوە پارەیان لە هاووڵاتییەک وەرگرتبوو دواتر هەڵاتبوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "شەوی 19/1/2021 لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، دوو تۆمەتبار کە رێکكەوتبوون لەگەڵ هاووڵاتییەک کەلوپەلی پێبفرۆشن، دوای ئەوەی کە دەگەنە لای هاووڵاتیەکە پارەکەی لێوەردەگرن و پەمپی بیبەر دەکەن بە دەموچاویداو هەڵدێن، دوای ئاگادارکرنەوەی پۆلیس، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانیان هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر ماتۆڕسکیلێکدا کە بە تۆمەتباران بووە".

لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشكراوە: "ئێستا هەردوو تۆمەتبار ( چ. خ. م ) لەدایکبووی 2000 و ( د. ا. خ) لە دایکبووی 1998 بە بڕیای بەڕێز دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".