لە هەرێمی کوردستان کەسێکی دیکە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئامارەکە دەریدەخات لە شەو و رۆژی رابردوودا چوار هەزار و 148 کەس پشکنینی کۆرۆنایان کردووە
وێنەیەکی ئەرشیڤیی نوێژکردن لەسەر تەرمی کۆچکردوویەک بە کۆرۆنا لە سلێمانی وێنە: دالیا کەمال، کوردستان24
وێنەیەکی ئەرشیڤیی نوێژکردن لەسەر تەرمی کۆچکردوویەک بە کۆرۆنا لە سلێمانی وێنە: دالیا کەمال، کوردستان24

K24 -هەولێر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری رۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە 24 کاتژمێری رابردوودا 58 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، یەک کەسیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئامارەکە دەریدەخات لە شەو و رۆژی رابردوودا چوار هەزار و 148 کەس پشکنینی کۆرۆنایان کردووە، کە 1961 کەسیان دانیشتووی پارێزگای دهۆکن.

زۆرترین تووشبوون لە شارەکان، لە سلێمانی تۆمارکراوە کە 21 کەسن، ئەو کەسەش کە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، دانیشتووی گەرمیان بووە بەپێی راگەیەندراوەکە.

ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان