ئيمارات بڕیاری كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌لئه‌ڤیڤ په‌سه‌ند كرد
K24- هه‌ولێر:
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ماوه‌ی 4 مانگ له واژووكردنی رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات، ئه‌مڕۆ حكومه‌تی ئیمارات بڕیاری كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌ڤیڤ په‌سه‌ند كرد.
له تویتێكدا حكومه‌تی ئیمارات له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتوم، سه‌رۆك وه‌زیران و هاوكات جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حاكمی دوبه‌یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی كرا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ته‌لئه‌ڤیڤ په‌سه‌ند كرد".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 15ی ئه‌یلوولی ساڵی 2020 له واشنتن، رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل به چاودێری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا واژوو كرا و نیازی رێككه‌وتنی هاوشێوه‌ش له نێوان ئیسرائیل و به‌حره‌ینیش راگه‌یه‌ندرا.
ئیمارات یه‌كه‌م وڵاتی كه‌نداو و سێیه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی بوو، كه رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژوو كرد، له‌كاتێكدا به‌حره‌ین بوو به چواره‌م وڵات و دواتریش سوودان و پاشانیش وڵاتی مه‌غریب رێككه‌وتنی هاوشێوه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دوای ئوردن له ساڵی 1994 و میسر له ساڵی 1979 واژوو كرد.
دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش، ئابووری هه‌ریه‌ك له ئیمارات و ئیسرائیل، كه به هۆی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی زیانێكی گه‌وره ببوون، بووژانه‌وه‌یه‌كی خێرا و به‌رچاویان به‌خۆیه‌وه بینی و رێككه‌وتنه‌كه له‌باره‌ی لێخۆشبوو‌ن له ڤیزای گه‌شتیاری، دارایی و بواره‌كانی دیكه له نێوانیان ئه‌نجامدراوه.
راسته‌وخۆ دوای واژووكردنه‌كه‌ش، فه‌له‌ستین سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كرد و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆده‌نگی عه‌ره‌بی ناگونجێت، كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی ئیسرائیلی ـ فه‌له‌ستینی مه‌رجی ئاشتبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئیسرائیل ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی سیسته‌می كڵاوه‌ی ئاسنین له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، له بنكه سه‌ربازییه‌كانی له وڵاتانی كه‌نداو و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشاندا، به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاتانه له هه‌ڕه‌شه مووشه‌كییه‌كان.
سه‌رچاوه: AFP
H.B