خانمه‌پیره‌كه گرێبه‌ستی دوو یاریزانی یانه‌كه‌ی دریژ كرده‌وه
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه بۆ (ئاندریا ئانیێلی) سه‌رۆكی یانه‌ی یوڤێنتۆس رێكخرا بوو، دووپاتكرایه‌وه به فه‌رمی گرێبه‌ستی هه‌ریه‌كه له بارزالی و جیانلویجی بوفۆن درێژ كرایه‌وه.
بوفۆن كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له ساڵی2017 كۆتایی ده‌هات، گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌شی تا ساڵی 2018 ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ردا گرێبه‌سته‌كه‌ی بارزالی كه له كۆتایی وه‌رز ته‌واو ده‌بێت به هه‌مان شێوه تا ساڵی2018 درێژكرایه‌وه.
بوفۆن كه به گۆڵپارێزه جاڵجاڵۆكه‌كه كه ناسراوه له ماوه‌ی رابردوو رایگه‌یاند ده‌یه‌وێت له دوای مۆندیالی 2018 واز له یاریكردن بێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌لێكی دیكه‌ی له‌لایه‌ن كارگێری بیانكۆنێری پێدرا بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی وه‌رزی 2017-2018 كۆتایی به چاره‌نووسی یاریكردنی بێنێت.
نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و دوو یاریزانه له كاتێكدایه بوفۆن ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 38 ساڵ و بارزالی ته‌مه‌نی35 ساڵه.