شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی كۆبووەوە

سبەش شاندەكە درێژە بە كۆبوونەوەكانی بدات لەگەڵ لیژنەی دارایی
شاندی حكومەتی ھەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا
شاندی حكومەتی ھەرێم بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا

K24 – ھەولێر:

شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی پشكی هه‌رێمی كوردستان لە بودجە لەگەڵ لیژنەی دارایی كۆبوویەوە و بڕیارە سبەش درێژە بە كۆبوونەوەكانیان بدەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوویەوە. پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجە كراوە، وەك ئەوەی حكومەت لە پرۆژە یاساكەی جێگریی كردووە. بڕیارە سبەش شاندەكە درێژە بە كۆبوونەوەكانی بدات لەگەڵ لیژنەی دارایی.

شاندی حکومەت پێکهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، دارا رەشید وەزیری پلادانان، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.

سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق لە پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.