پێنج خاڵی چاكسازی وەزارەتی پێشمەرگە بە تەواوی جێبەجێ كراون
K24 – ھەولێر:
بەڕێوەبەری رۆشنبیری و راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە کۆی 35 خاڵی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە پێنجیان بە تەواوەتی جێیەجێ کراون و ھەشتی دیکەشیان لە بواری جێبەجێکردندان،
لیوا بابەکر ئەحمەد گوتیشی: ئەو خاڵانەی لە جێبەجێکردندان تایبەتن بە رێکخستنەوەی لیواکان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی ژمێریاری و پاسەوانی و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە.