فاوچی: زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له به‌ریتانیا كوشنده‌تره له جۆری یه‌كه‌م
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی فاوچی، گه‌وره شاره‌زای نه‌خۆشییه گوازراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ریتانیاوه له‌باره‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ئاشكراكراون، ئاماژه‌یه‌كن، كه "كوشنده‌تره" له جۆری یه‌كه‌م.
فاوچی له لێدوانێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی "سی ئێن ئێن"دا گوتی: "كاتێك به‌ریتانییه‌كان، توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر رێژه‌ی مردن له ته‌مه‌نێكی دیاریكراو به‌و په‌تایه كرد، بینییان له كۆی هه‌زار كه‌س، ته‌نیا (1) كه‌س مردووه، ژماره‌كه به‌رز بوویه‌وه بۆ (1.3) بۆ هه‌ر هه‌زار كه‌سێك بۆ هه‌مان ته‌مه‌ن، ئه‌مه زیاده‌یه زۆره، نوێترین زانیاری به‌ریتانییه‌كان ئه‌مه ده‌ڵێن".
گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه توێژینه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام به‌ڵگه بۆ ئه‌وه هه‌یه ئه‌مه په‌سند بكه‌ین، به‌ریتانییه‌كان بۆ ئه‌وه شیاوترن".
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ر له دوو رۆژ، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا له به‌ریتانیا، كوشنده‌تره له جۆری یه‌كه‌م.
پێشتر، مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندرووستی به‌ریتانیا گوتی: زاناكان ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌ریتانیا، به رێژه‌ی (70%) زیاتر توانی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه له زنجیره‌ی یه‌كه‌م.
سه‌رچاوه: RT
د.ی