ئیداره‌ی بایدن به‌ڵێنی هاوكاریكردنی سعوودیه له دژی نه‌یارانی ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئیداره‌ی جۆزرێف بایدن، سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی فه‌رمییدا دوای ده‌ستبه‌كاربوونی رایگه‌یاند، له سزادانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێرشی سه‌ر خاكی سعوودیه ده‌كه‌ن هاوكاری ریاز ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "ئه‌مه‌ریكا به‌توندی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر ریازی پایته‌ختی سعوودیه ئیدانه ده‌كه‌ن" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا زانیاری زیاتر كۆده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامدران، هه‌وڵێك بوو بۆ به‌ئامانجكردنی خه‌ڵكی سڤیل".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌و جۆره هێرشانه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن و له دژی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ن، كه له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌درێن".
ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "له‌وكاته‌ی كه ئێمه له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه هه‌وڵ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ده‌ین، له‌وانه‌ش كۆتاییهێنان به جه‌نگی یه‌مه‌ن، له هه‌مانكاتدا هاوكاری هاوپه‌یمانه سعوودییه‌كانیشمان ده‌كه‌یه‌ن له به‌رگریكردن له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر خاكه‌كه‌ی و به سزاگه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ بۆ شێواندنی سه‌قامگیری ده‌ده‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، فه‌یسه‌ل بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی گه‌شبینه به‌وه‌ی كه به ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ واشنتن به نایابی ده‌مێننه‌وه.
دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی جۆزیف بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكادا، له 20ی ئه‌م مانگه ئیداره‌ی نوێی ئه‌و وڵاته به‌سه‌رۆكایه‌تی بایدن ده‌ستبه‌كاربوو.
H.B