به‌پێی میژوو بێت بارسێلۆنا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێرێت
له ئێستادا ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی زۆربه‌ی خوله به‌هێزه‌كانی نێوخۆی ئه‌ورووپا یه‌كلایی بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه، چاره‌نووسی نازناوی لالیگایه و هه‌موو شتێكیش كه‌وتووه‌ته سه‌ر دوایین فیكه‌ی (هێرناندێز هێرناندێز)ـی ناوبژیوان كه یاریی نێوان گرنادا و بارسێلۆنا به‌ڕێوه ده‌بات.
ململانێیه‌كان له‌سه‌ر نازناوی لالیگا له ئێستادا له نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌دریددایه، یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به بردنه‌وه له‌م یارییه راسته‌وخۆ ده‌بنه‌وه پاڵه‌وان، ریال مه‌درید به بردنه‌وه له دیپۆرتیڤۆ و یه‌كسان بوون یان شكستی بارسا ده‌بێته پاڵه‌وان، به‌ڵام مێژوو پێمان ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك چاره‌نووسی لالیگا كه‌وتبێته دوایین گه‌ڕ، نازناوه‌كه بۆ بارسێلۆنا بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه یانه‌ی شاهانه چیرۆكی ناخۆش و مێژووییه‌كی ڕه‌شی له دوایین گه‌ڕه‌كانی لالیگا هه‌یه.
له ڕاپۆرته هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیادا هاتووه، كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی مێژوو بێت، هه‌فته‌ی داهاتوو بارسێلۆنا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێرێت.
پێشتر بارسا 4 جار له دوایین گه‌ڕی لالیگا كاتێك بۆ بوونه پاڵه‌وان پێویستی به سه‌ركه‌وتن بووبێت ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه و یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه، له وه‌رزی 1928 ـ 1929، له دوایین گه‌ڕ بارسا له یانه‌ی ریا یۆنیانی برده‌وه و ریال مه‌دریدیش به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو دۆڕاوه و نازناوه‌كه بۆ بلاوگرانا بووه.
له نێوان ساڵانی 1991 ـ 1994 یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ 3 وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك كه‌وته هه‌مان بارودۆخی ئه‌م وه‌رزه و له هه‌ر 3 وه‌رزه‌كه‌یشدا بووه پاڵه‌وانی لالیگا.
یانه‌ی بارسێلۆنا له له ناوه‌ڕاستی قۆناخی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه به 12 خاڵ له پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید بوو، دواتر پێشبینی ئه‌وه ده‌كرا كلاسیكۆ بباته‌وه و جیاوازییه‌كه ببێته 15 خاڵ و هه‌ر زوو نازناوه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو شتێك به پێچه‌وانه بۆ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان شكایه‌وه، له‌گه‌ڵ ڤیاریالیش یه‌كسانبوون، له به‌رانبه‌ر یانه‌كانی ریال مه‌درید، ریال سوسیداد و ڤالێنسیا دۆڕا و له‌و كاته‌وه نازناوه‌كه كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، له ئێستایشدا ته‌نیا خاڵێك له پێش ریال مه‌دریده‌وه‌یه و هه‌فته‌ی داهاتووش هه‌موو شتێك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ڕیاڵ مه‌درید پێشتر 4 جار كه‌وتووه‌ته ئه‌م بارودۆخه‌ی كه ئه‌م وه‌رزه تێی كه‌وتووه، هه‌موو جارێكیش به دنیایه‌ك خه‌م و نیگه‌رانییه‌وه ماڵئاوایی كردووه.
له وه‌رزی1959- 1960ـدا له دوایین گه‌ڕدا ڕیاڵ مه‌درید به لاس پاڵماس به گۆڵێك دۆڕا، له كاتێكدا بارسێلۆنا به 5 گۆڵی خاوێن له ریال زارگۆزای برده‌وه و بووه پاڵه‌وان.
له وه‌رزی 1991-1992 ڕیاڵ مه‌درید به 3 گۆڵ به یانه‌ی ترینیفی دۆڕا، له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا به 2 گۆڵ له یانه‌ی بیلباوی برده‌وه.
له وه‌رزی 1992-1993 یانه‌ی ترینیفی جارێكی دیكه نازناوه‌كه‌ی له چنگی ڕیاڵ مه‌درید ده‌رهێناو پێشكه‌شی بارسای كرد، بارسێلۆناش یارییه‌كه‌ی خۆی له ریال سوسیداد برده‌وه.
له وه‌رزی 1993-1994ـیشدا هه‌مان سیناریۆی ئه‌مساڵ دووباره بۆته‌وه، ریال مه‌درید به گۆڵێك له‌گه‌ڵ مالاگا یه‌كسان بوو، بارسێلۆناش یانه‌ی به‌له‌د وه‌لیدی تێكشاندوو نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
له وه‌رزی 2015-2016ـشدا ئه‌گه‌ر مێژووی خۆی دووباره بكاته‌وه بارسێلۆنا ده‌بێته پاڵه‌وان.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ له كات 6:00ـی ئێواره (دیپۆرتیڤۆ ـ ڕیال مه‌درید) و (گرنادا ـ بارسێلۆنا) له یه‌ك كاتدا و له دوو یاریگه و شاری جیاوازدا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.