زه‌ریف: كه‌شتییه‌كی نه‌وتمان له لایه‌ن ئه‌ندۆنیزیاوه راگیراوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی كۆماری ئیسلامی ئێران، بێژه‌ن زه‌نگنه، رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییه ئێرانییه‌ی ئه‌ندۆنیزیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، نه‌وتی باركردووه و ئێران به وردی چاودێری دۆسییه‌كه‌ی ده‌كات.
گوتیشی: چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی ئه‌ندۆنیزیا زانیاریمان بداتێ و كێشه‌كه ته‌كنیكییه و باس له باره‌ی باركردنه‌كه‌ی ده‌كرێت.
پێشتر، كه‌ناڵی ره‌سمیی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران بڵاویكردبوویه‌وه، ئه‌ندۆنیزیا ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا و ئه‌و كاره‌ی به "نایاسایی" وه‌سفكردبوو.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "فارس" بڵاویكرده‌وه، جاكارتا، ده‌ستی به‌سه‌ر دوو كه‌شتیدا گرتووه، كه یه‌كێكیان ئێرانییه و دووه‌میان، ئاڵای په‌نه‌مای له‌سه‌ر بووه و ئه‌و دوو كه‌شتییه وه‌ك به‌رپرسانی ئه‌ندۆنیزیا ده‌ڵێن، به نایاسایی باری نه‌وتیان گواستووه‌ته‌وه و به هه‌ڵكه‌وت پێیان زانراوه.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ر