تاران: داعش 12 كيلۆمهترى مابوو بگاته سنوورى ئێران
K24 – ههولێر:
فەرماندەی وشكانیی سوپاى رهسميى ئێران رايگهياند، داعش ھەتا نزیكی 12 كیلۆمەتری سنوورەكانی ئێران ھاتبوو، ئەگەر ھەنگاوی جیدیان نەھاویشتبا مەترسیان بۆ سەر ئێران درووستدەكرد.
ئەحمەد رەزا پوردەستان فەرماندەی وشكانی سوپاى ئێران بە گۆڤاری سەفی راگەیاندووە، له ساڵی 2014دا گروپی ناسراو بە دەوڵەتی ئیسلامی ھەتا سەر سنوورەكانی ئێران ھاتوون، بەگرتنی دياله ھەتا نزیك كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستان ھاتن.
پوردەستان روونيشيكردهوه، ئەگەر لەقووڵایی خاكی عێراق بەتووندی بەرپەرچمان نەدابانەوە، مەترسیان بۆ سەر خاكی ئێران درووستدەكرد.
داعش له 10ى حوزهيران/ يۆنيۆى 2014، له ماوهى چهند كاتژمێرێكدا شارى مووسڵى داگيركرد و دواتر بهرهو ناوچهكانى سنوورى پارێزگاى ئهنبار و سهلاحهدين و دياله پێشڕهوى كرد و توانى شارۆچكهى جهلهولاى هاوسنوورى ئێران داگيربكات.