دۆلار دابه‌زی

K24 – هه‌ولێر:
جۆزێف بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه، پشتیوانی دارایی پێشكه‌ش بكات به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، ئه‌و بڕیاره‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕی دۆلار درووست كردووه و به‌و هۆیه‌وه به‌های دۆلار دابه‌زی.
داتای ئابووری ئه‌وروپا ده‌ریخستووه، رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا و راگرتنی جووڵه زیانی زۆری به چالاكییه ئابوورییه‌كان گه‌یاندووه و پێنوێنه‌كانی دارایی روویان له نزمبوونه‌وه كردووه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گه‌شبینییه‌ی رووی له بازار كردووه، ئه‌مڕۆ خواست له‌سه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی كه‌م بوو.
پێنوێنی دۆلار له كاتژمێر (07:58) به كاتی "گرێنج" به رێژه‌ی (%0.2) دابه‌زی و گه‌یشته (90.094) خاڵ.
هاوكات شیكه‌ره‌وه ئابوورییه‌كان پێیان وایه ئه‌مساڵ دۆلار بڕێك له به‌هاكه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات و پێنوێنه‌كانی روو له دابه‌زین ده‌كه‌ن.
هاوكات یۆرۆ به‌رامبه‌ر به دۆلار له نرخی (1.2174) دۆلار سه‌قامگیری به خۆیه‌وه بینی.
هه‌فته‌ی رابردوو، كۆبوونه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا سه‌رۆكی بانكه‌كه "كریستین لاگارد" رایگه‌یاند، بانكه‌كه‌یان به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری به‌های یۆرۆ ده‌كات.
ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی رابردوو، به‌های یۆرۆ به رێژه‌ی (%09) به‌رز بووه‌ته‌وه و له چاو دوو ساڵ و نیوی رابردوودا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ