وهزيرى تهندرووستى ئێران: سياسهت گرفته سهرهكييهكانى خهڵكى له بير بردووين
K24 – ههولێر:
رێژەی خۆكوژی لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بە رادەیەكی بهرچاو زياديكردووه.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رايگهياند، 90%-ی ئەوانەی خۆيان دهكوژن، كێشەی دەروونیان ھەیە.
لهو بارهيهوه، حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئيسلامى ئێران سێ وەزارەتی راسپاردووە، كە بەدواداچوون بۆ پرسەكە بكەن.
لە چوار رۆژی رابردوودا تەنیا لەشاری سەقزی رۆژھەڵاتی كوردستان چوار كەس خۆیان كوشتووە، ئەو رەوتە لە شارەكانی دیكەی رۆژھەڵات و ھەموو ئێرانیش دەستیپێكردووە.
ئەگەرچی ئاماری كۆكراوەی فەرمی نین، بەڵام ھەواڵەكانی خۆكوژی رۆژانە بهر گوێ و چاوى هاووڵاتيان دهكهون.
حەسەن ھاشمی وەزیری تەندروستی ئێران رايگهياند، بە رادەیەك خوومان بەسیاسەت گرتووە، گرفتە سەرەكییەكانی خەڵكمان لەبیر كردووە.
بەوتەی ھاشمی 12%-ی ھاووڵاتیان خەمۆكیان ھەیە، 90%-ی ئەوانەی ھەوڵی خۆكوژی دەدەن، كێشەی دەروونیان ھەیە.
خۆكوژی لە ئێران سنووری تەمەن و پیشەشی نەھێشتووهتەوە لە شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستان قوتابییەكی قۆناغی سەرەتایی خۆی كوشتووە، لە تارانیش سێ خوشك بەیەكەوە.
ئێستا وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت تەمەنی خۆكوژەكان لە 15 بۆ 24 ساڵیدایە، و 3%-ی ھەوڵە خۆكوژییەكان سەركەتوودەبن، خۆكوژەكە گیانی خۆی لەدەست دەدات.
ژنان زۆرترین ھەوڵی خۆكوژی دەدەن، بەڵام پیاوان زۆرتر گیان لەدەست دەدەن. ئەوانەی خوێندەواری دیپلۆمیان ھەیە، لەوانیتر زۆرتر ھەوڵی خۆكوژی دەدەن. ھەر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی خۆكوژی لە گوندەكان 30% و لە شارەكان 70%-یە.
بەرای چاودێران بێكاری و تووشبوون بە ماددەی ھۆشبەر و نەبوونی ئازادییە سیاسیی و كۆمەڵایەتییەكان ھۆكاری سەرەكی ئەو خەمۆكییەن كە وەزیری تەندروستی ئێران باسی دەكات، ئێستا كابینەی حەسەن رووحانی سێ وەزارەتی راسپاردووە كە ھەتا كار لە كار نەترازاوە بەدواداچوون بۆ پرسە بكەن.